دوای گیانلەدەستدانی حاجییان وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وڵاتی ئوردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستانی دەیان حاجیی وڵاتەکەی لە سعودیە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، موهەنەد موبەیزین، وتەبێژی حکومەتی ئوردن رایگەیاند، “لە بەدواداچوونە ئەمنییەکاندا دەرکەوتووە، ژمارەیەک لەو هاوڵاتییانەی سەفەری حەجیان ئەنجامداوە لەلایەن چەند کەسێکەوە فریودراون”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “دۆسیەکە رەوانەی داواکاری گشتی کرا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار دەرکرا، کە پێشتریش هەندێکیان دەستگیرکراون”.

هەر ئەمڕۆ هەینی حکومەتی ئوردن پشتڕاستیکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە نێو حاجییانی شانشینی ئوردن، لە ئەنجامی بەرکەوتنیان بە تیشکی خۆر گیانیان لەدەستداوە، بۆ 75 کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئوردنەوە بۆ سەفەری حەج چوونەتە سعودیە، هەشت هەزار کەس بوون.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share