لەبارەی بەردانەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لە وەرزی هاویندا دڵنیایی دەدرێت

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرزی هاوین گرفت لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكەكان نابێت و ئەو گرفتانەی كە هەبوون راستەوخۆ چارەسەركراون.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ گرفتی بێ ئاویمان لەناو شاری سلێمانی نابێت و ئەو گرفتانەی كە هەبوون راستەوخۆ چارەسەركراون و ئەو پلانەی دانراوە لە ئاستی پێویستدا بووە.

وتیشی، “سەرجەم گەڕەكەكان 72 كاتژمێر جارێك ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و ماوەی بەردانەوەش لە نێوان دوو كاتژمێر و نیو بۆ سێ كاتژمێردایە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share