هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە بەهۆی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو كاتژمێر رادەگیرێن.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر داوا و راسپاردەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و بەهۆی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 23ی حوزەیران لە كاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 8ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

وتیشی، “تاوەكو 17ی 7ی 2024 رۆژانە ئەو دوو كاتژمێرە كە تاقیكردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێن هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: وەفدی هاوبه‌شی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم سه‌باره‌ت به‌ مووچە کۆدەبنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “وەفدی هاوبه‌شی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم سه‌باره‌ت به‌ مووچە کۆدەبنەوە”. فوئاد حسێن، وەزیری…
Total
0
Share