میدیای یەکێتی: شکستی پارتی لە کەرکوک یەکسان نییە بە شکستی کورد

میدیای یەکێتی رایگەیاند، پارتی لە کەرکوک دەنگی پێویستی نەهێناوە، دەیەوێت ئەو شکان و دۆڕانەی خۆیان گشتگیربکەن بۆ پرسی کورد و دەڵێن، ‘کورد شکستیهێناوە’.

میدیای رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بەتایبەت لە کەرکوک، دەرکەوت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چوار کورسیی بەدەستهێناوە و ژمارەی دەنگەکانیشی بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەمەش بە واتایەکی دیکە، سەنگی کورد بە قەبارەیەکی گەورەترەوە سەلمێندرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی بەهۆی ناکۆکییەکانی خۆیان و شەڕی نێوان کاندیدەکانیانەوە، دەنگی پێویستی نەهێنا و شکا، دەیەوێت ئەو شکان و دۆڕانەی خۆی گشتگیربکات بۆ پرسی کورد و دەڵێت، کورد شکستیهێناوە، لەکاتێکدا لەم هەڵبژاردنە، دەنگی کورد زیادیکردووە، بەڵام راستییە تاڵەکە بۆ پارتی ئەوەیە، کە کەرکوک جارێکی دیکە پارتی رەتکردەوە و پارتی تامی شکستێکی گەورەی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
زیاتر ببینە

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ ئاوه‌كانی نێوان…
Total
0
Share