پێشەوا هەورامانی: هیچ هۆکارێک نابینن بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی وتەبێژی حکومەتی عێراق تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رایگەیاند، هیچ هۆکار و بیانویێک نابینین بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دوور لە ئینفاقی فیعلی بەبێ هیچ تێکەڵکردنێک هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە بنێردرێت.

پێشەوا هەورامانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، “مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەک سێ هێندەی مافی خۆیان بۆ نەنێردراوە، بەڵکو لەژێر ناوی قەرزدا ئەوەی کە بۆشیان نێردراوە نیوەی مافیشیان نییە و مووچەی چەند مانگێک پەڕێندراوە و باسی ناردنیشی نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی هەرێم، هەموو پابەندییەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە، بەڵام هەمیشە بە بیانوویێک مافی هەرێم پێشێل دەکرێت”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەشیدا دەڵێت، “بەرێز وتەبێژ لەکۆتایی قسەکانی دەڵێت”باشترین ڕێگا چارە بۆ چارەسەر جێبەجێکردنی دەستوورو ڕێککەوتنەکانە”، ئێمەش لەمەدا هاوڕاین لەگەلتان بەڵام دەشپرسین، کێ دەستوورو یاساکانی پێشێلکردووە؟ کێ رێکەوتنەکان دەگۆڕێت و پابەندییان نابێت؟”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی سعودیە: ئەگەری دروستبوونی لافاو لە شاری مەککە هەیە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب روویدا و نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
Total
0
Share