لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە داخستنی كەبابخانە و سەیرانگای تافای خێزانی رادەگەیەنێت و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ لادان لە رێنماییەكان.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی ئەو سەردان و گەڕان و پشكنینانەی كە بۆ چاودێریكردنی دوكان و چیشتخانەو كەباب خانەو ناوبازاڕی ناحیەی بیارە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵا كەبابخانە و سەیرانگای تافای خێزانی داخست كە دەكەوێتە ناحیەی بیارەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داخستنەكە بەهۆی بوەنی گۆشتی خراپبوو وسەرپێچی و كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانەی كە وەك بنەمایەك بۆ كاركردنی سەرجەم چێشتخانەكان و كەبابخانەكان دیاریكراون و پێویستدەكات خاوەن كارەكان رەچاوی بكەن و پێوەی پابەندبن”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە هەڵمەتەكەدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە و بنكەی پۆلیسی بیارە ئەمڕۆ هاوكارمان بوون
سەرجەم خۆراكەكان لەناودەبرێن.