ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

رۆژی جیهانیی پەنابەران رۆژێکی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ رێزلێنان لە پەنابەران لە سەرانسەری جیهان دیاریکراوە و ساڵانە لە 20ی حوزەیران بەهۆی بەهێزی و ئازایەتی ئەو کەسانەی کە بۆ رزگاربوون لە ململانێکان ناچاربوون وڵاتی خۆیان بەجێبهێڵن یادیاندەکرێتەوە.

لەو بارەیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، ”رۆژی جیهانیی پەنابەران بۆنەیەکە بۆ بنیاتنانی هاوسۆزی و تێگەیشتن لە بارودۆخی نالەباری پەنابەران و داننان بە خۆڕاگرییان لە بنیاتنانەوەی ژیانیان”.

بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا لە هەر 69 کەسێک لە زەویدا یەکێکیان ئاوارە بووە، ئەوەش دەکاتە نزیکەی 120 ملیۆن کەس کە بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.

بابەتی پێشتر

ماوەی قەدەغەی راوەماسی کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 900 حاجی گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share