مۆسکۆ: سزاکانی ئەمریکا کارێکی دوژمنکارانەیە و وەڵامدانەوەی گونجاومان دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار ڕایگەیاند کە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ژمارەیەک کەسایەتیی ڕوسیا کارێکی دوژمانکارانەیە و جەختیکردەوە لە وەڵامدانەوەی پێویستیی وڵاتەکەی لەبەرامبەر ئەو سزایانە لەڕێگەی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە واشنتۆن و برۆکسل هەوڵ دەدەن کێشە ناوخۆییەکانیان لەبەرچاو ونکەن لەڕێگەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا.

زاخارۆڤا ڕاشیگەیاند کە یەکێتیی ئەوروپا شکستیی هێنا لە بەردەوامییدان بە هەڵمەتەکانی کوتان دژی کۆرۆنا، هەروەها کێشەی لە پاسپۆت و چارەسەرکردنی کێشەکانی مافی مرۆڤ هەیە وەک چۆن نەیتوانیوە کێشەکانی ئازادی گواستنەوە چارەسەر بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتیشی، ڕێککەوتنی وەهمیی یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا هیچ نییە جگە لە (ڕوسفۆبیا).

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو دوو لایەنە بەو هەنگاوەیان پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان پێشێلکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا، ڕوسیا و ئێران گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە تاوتوێدەكەن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ڕوسیا لەبارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران گفتوگۆیانكرد و هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە، پێویستە گفتوگۆکان لەوبارەیەوە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share