راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه جیهاندا.
راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كان و په‌یمانگای پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ منداڵان ئامادەکراوە و تێیدا هاتووە، پیسبوونی هه‌وا لە ساڵی 2021 دا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 8.1 ملیۆن كه‌س له جیهاندا (نزیكه‌ی 12%ی كۆی گیانله‌ده‌ستدان)”، زیاتر له 700 هه‌زار مردن له‌ناو منداڵانی خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵدا تۆماركراوه (15%ی هه‌موو مردنی منداڵان له‌م گروپه ته‌مه‌نییه)، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 500 هه‌زار مردن په‌یوه‌ندییان به پیسبوونی هه‌وای ناو ماڵه‌وه هه‌بووه، بەمەش دەکرێت بوترێت دوای بەرزبوونەوەی فشاری خوێن پیسبوونی هەوا لەو ساڵەدا دووەم هۆکاری مردنی پێشوەختە بووە و لەدوای بەدخۆراکی دووەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵاندا.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، پیسبوونی هه‌وا هۆکارە له 30%ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و 28% ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ و 48% ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سییه‌كان.
توێژەران دەڵێن، به‌ركه‌وتن به هەوای پیس توانای سیستمی به‌رگریی له‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه، بەمه‌ش رێگا ده‌دات ڤایرۆسه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به ئاسانی بچنه ژووره‌وه.