بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم: دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لە رێگای فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێرەوە دەگەنەوە هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بە رێگای وشکانی رۆژی شەممە لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێدەکەون ، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستانیش بەرێگای ئاسمانی رۆژی دووشەممە لە رێگای هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوایین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی 30 حوزەیران لە رێگای هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.

داوایشیکرد، کەسوکاری حاجیان بە هیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکان دروستنەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە…
Total
0
Share