مەغریب.. هەوڵەكان بۆ ڕزگاركردنی ڕەیان بەردەوامە

تیمەكانی بەهاناوەچوون لەكاتی هەوڵەكانی ڕزگاركردندا

هەوڵەكان بۆ ڕزگاركردنی ئەو منداڵەی كەوتووەتە ناو بیرێكەوە لە مەغریب پێدەنێتە ڕۆژی چوارەمییەوە، بەپێی تیمەكانی بەهاناوەچوون چەند مەترێكی كەمیان ماوە بۆ گەیشتنە منداڵەكە.

سێشەممەی ڕابردوو منداڵێك بەناوی (ڕەیان) كەوتە ناو بیرێكی 32 مەترییەوە لە نزیك شاری شفشاون لە باكووری مەغریب.

لەو ڕۆژەوە هەوڵەكان بۆ دەرهێنانەوەی بەردەوامە، بەرپرسی كارەكانی هەڵكۆڵین بە میدیاكانی ڕاگەیاند، هەرەسهێنانی خۆڵ ڕێگربووە لەبەردەم كارەكانیاندا.

وتیشی، “چەند مەترێكی كەمیان ماوە بۆ گەیشتنە منداڵەكە و ڕزگاركردنی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: خـ.ـۆکوژێک لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە

هەسـ.ـەدە، رایدەگەیەنێت، خـ.ـۆکوژێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە لە نەخۆشخانەیەکی قامیشلۆ خۆی تـ.ـەقاندەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، خـ.ـۆکوژێک بەسواری ماتۆڕسکیلێک…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن نابن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە و دەشڵێت، درێژە ناکێشێت. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share