تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا: بۆ ئاییندەش هاوکاری کارە هونەرییەکان دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەمان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەبووە”.

لە روونکردنەوەکەدا تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ”لەبارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لە فیلمێک بۆ چەند خولەکێک لە سلێمانی بە مەبەستی گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەردەمی کۆرۆنا، بەڕێوەبەراتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونی دەکاتەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاریی ستافی فیلمەکەیان کردوە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەبووە”.

دەشڵێت، ”تەنها لە شوێنی نمایشەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەمبوڵانسێک سوودی لێ وەرگیراوە و تەندروستیی سلێمانی بۆ ئاییندەش هاوکاری ئەو کارە هونەریانە دەبێت کە پەیوەندی بە تەندروستیی هاوڵاتییانەوە هەیە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئەم جەژنە تاوەکو ئێستا هیچ رووداوێکی هاتوچۆ تۆمارنەکراوە

بابەتی دواتر

ئەوقافی هەرێم: رۆژی پێنجشەممە گەڕانەوەی حاجییان لە سعودیەوە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share