بە تۆمەتی تەقەکردن دوو کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە گەڕەکی هەواری شار.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە سنووری گەڕەكی هەواری شار لە شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە رۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو”.

باسیلەوەشکرد، “لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ( ع،یـ، ع  – ف، ف، ف ) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرێت”. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی…
Total
0
Share