لە ژێرزەمینەکەی کۆشکی یەکەم سەرۆکی ئەمریکا چەند کوپەیەک میوە دۆزرایەوە

نۆژەنکردنەوەی کۆشکەکەی جۆرج واشنتن، یەکەم سەرۆکی ئەمریکا دۆزیەنەوەی چەند کوپەیەکی بەدواداهات، لەناو کوپەکانیشدا میوەی گێلاس هەبوون.

شوێنەوارناسەکان 35 کوپەیان لە ژێرزەمینی کۆشکەکەی یەکەم سەرۆکی ئەمریکا دۆزیەوە کە میوەی تێدابوو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم.

کۆشکەکە دەکەوێتە سەر موڵکێکی مێژوویی لە ویلایەتی ڤێرجینیا و لە کۆی ئەو 35 کوپەیە، 29 دانەیان بە پارێزراوی ماونەتەوە و کاتێک پشکنینیان بۆ کراوە گێلاسی تێدا بووە کە تەمەنی زیاتر لە 250 ساڵ بووە.

توێژەران دەیانەوێت توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەم دۆزینەوەیە بکەن و نمونەی تاقیگەیی لێوەربگرن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، میوەکە تەواو پارێزراو بووە و تازە ماوەتەوە، لەو کاتەی کە دۆزراوەتەوە، پسپۆڕان باسیان لەوەکردووە، رەنگە پشکنینی کیمیایی بتوانێت ئەوە نیشان بدات کە ئایا ماددەیەکی تایبەت بەکارهێنراوە بۆ پاراستنی میوەکان یاخود نا.

بابەتی پێشتر

هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیارینەکراوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی چەمچەماڵ: بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share