دوای تەقاندنی چەند تۆپێک درز کەوتووەتە بینای “بورجی ئازادی”

دوای هەفتەیەک لە تێپەڕبوون بەسەر تەقاندنی چەند تۆپێک لە تەنیشتی بورجی ئازادیدا سەرپەرشتیارانی بیناکە دەڵێن چەند درزێک کەوتووە دیواری بورجەکەوە.

هەفتەی ڕابردوو هەشت تۆپی سەربە ئەرتەشی ئێران برانە تەنیشتی بورجی ئازادی و لە پێشوازی دەستپێکردنی “سەدەیەکی نوێ بە ڕۆژمێری خۆری” چەندین تۆپ تەقێندران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاوکراوەتەوە درزی نوێ لە تەنیشتی پەنجەرەکانی بەشی ڕۆژئاوای بورجەکە دروست بووە، کە دەکاتە هەمان ئەو ڕووەی تۆپەکانی تێدا تەقێندراوە.

بورجی ئازادی وەک سمبولی “ئێرانی نوێ” لە ساڵی 1974 دا دروستکرا و ماوەی 47 ساڵە وەک یەکێک لە سمبولەکانی شاری تاران ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share