تەمەنی 9 ساڵە.. بەریتانیا بچوكترین بازرگانی هۆشبەر دەستگیردەكات

كارمەندێكی پۆلیسی بەریتانیا

پۆلیسی بەریتانیا بەمدواییە بچوكترین بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد، كە تەمەنی تەنها 9 ساڵە.

منداڵەكە، كە تائێستا لە قوتابخانەی سەرەتاییە، لەلایەن پۆلیسەوە بەهۆی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، كە مەبەستی بووە دابەشیبكات و بازرگانیی پێوەبكات.

ناكرێت تۆمەت ئاراستەی منداڵەكە بكرێت، بەهۆی ئەوەی تەمەنی لە 10 ساڵ كەمترە، كە تەمەنی یاسایی بەرپرسیارێتی تاوانە لە ئینگلتەرا و وێڵز، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی میرەر-ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، پێدەچێت منداڵەكە، كە ناوی ئاشكرانەكراوە، ناچاركرابێت بە هەڵگرتن و گواستنەوەی ماددەكان و لە بنەڕەتدا بگەڕێتەوە بۆ كەسانی دیكە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكان، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییە ئابورییەكەی بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی قۆرغكردنی منداڵان لەلایەن گروپەكانی بازرگانیی ماددە هۆشبەر و قەدەغەكراوەكان، تەنانەت لەلایەن ئەندامانی ئەو خێزانانەی لەم جۆرە كارانەوە تێوەگلاون قۆرغدەكرێن، بەتایبەت ئەوانەی توشی بێكاری بوون.

ژمارەی تۆقێنەر
بەپێی ئەو ئامارانەی ڕۆژنامەی میرەر بڵاویكردونەتەوە، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 16 هەزار تاوانی پەیوەندیدار بە منداڵانی تەمەن 9 ساڵ و كەمتر تۆماركراون.

بەهەمان شێوە حاڵەتەكانی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر منداڵان زیادیكردووە، كە گومانلێكراوان بەهەمان شێوە منداڵانی خوار تەمەن دە ساڵانیان تیایە، لە 457 حاڵەتەوە لە ساڵانی 2016-2017 بۆ 644 حاڵەت لەنێو هەردوو ساڵی 2020-2021 زیادبووە.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانە بەشدارەکانی یورۆی 2020

بابەتی دواتر

دەتەوێت چی لە بارەی یورۆی 2020 بزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share