پۆلیسی ئیسپانیا پلانی هێرشێك بۆسەر ریاڵ مەدرید پوچەڵدەكاتەوە

پۆلیسی ئیسپانیا توانی گروپێك دەستگیربكات كە هانی لایەنگرانی دەدا هێرش بكەنەسەر پاسی یاریزانانی ریاڵ مەدرید و هاندەرانی یانەكە.

بەپێی رۆژنامەی (El Confidencial) گروپە تیرۆرستییەكە یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ-ی یاریگای سەرەكیی یانەی ریاڵ مەدریدیان وەك یەكێك لە ئامانجەكانیان دیاریكردووە.

سەرەڕای ئەوەش دامەزرێنەرانی گروپەكە ئامانجیان بووە چەند هێرشێك لەمیانەی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە ئەڵمانیا و یارییەكانی ئۆڵۆمپی لە فەرەنسا ئەنجامبدەن.

بەپێی رۆژنامەكە، پۆلیس نۆ كەسی دەستگیركردووە، پرۆسەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپی (یۆرۆپۆل) و نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكی ئەنجامدراوە.

لە ئێستاشدا، ئیسپانیای ئاستی چوارەمی لە هەڕەشەی تیرۆرستی لەنێو پێنج پلەی ئاستی هەڕەشەكاندا راگەیاندووە.

رۆژنامەكە دەڵێت، پۆلیسی ئیسپانیا بەشێوەی ناوبەناو ژمارەیەكی زۆری ئەو كەسانە دەستگیردەكات كە گومانی پەیوەندییان بە پەرگیری و تیرۆر لێدەكرێت.

لەكاتێكی پێشتردا گروپی داعش هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی زۆرێك لە یاریگاكانی ئەوروپای وەك یاریگای ئیمارات لە لەندەن، یاریگای باخچەی ئەمیرەكان لە پاریس و هەردوو یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ و سیڤیتاس لە مەدرید كرد و، دروشمی (هەموویان بكوژن)یان لەگەڵ پیاوێك كە جلوبەرگی رەشی لەبەردایە و چەكێكی هەڵگرتووە بڵاوكردەوە.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە یەكەم رۆژی جەژندا نزیكەی 15 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكان كردووە

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: تائێستا نزیكەی 75 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەكەمان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤیچ جانتاکانی پێچاوەتەوە

لوکا یوڤیچ، لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی-دا جێگەی نابێتەوە و ماڵئاواییکردنی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر کات وەستاوە. چەند…
Total
0
Share