یوڤیچ جانتاکانی پێچاوەتەوە

لوکا یوڤیچ، لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی-دا جێگەی نابێتەوە و ماڵئاواییکردنی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر کات وەستاوە.

چەند یانەیەک خواستیان لەسەر هێرشبەرە سڕبییەکەیە، بەڵام ناتوانرێت کاتی گواستنەوە و یانەی داهاتووی دیاریبکرێت، هۆکارەکەش بۆ بەردەوامی چالاکییەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا لەو بارەیەوە نووسیویەتی، یانەکانی ئارسیناڵ و ئێڤەرتۆن ئامادەن ئۆفەری بەهێزی پێشکەشبکەن، لەلایەکی دیکەوە یانەکانی ئەی سی میلان و بوروسیا دۆرتمۆند بەهەمانشێوە ئەگەر هەیە بچنە ناو هاوکێشەکەوە.

لەهەموو دۆخەکانیشدا یوڤیچ لە ڕیاڵ کۆتاییهاتووە، ئامادەیە وەرزی داهاتوو بۆ هەر یانەیەکی دیکە یاریبکات.

لوکا ساڵی 2019 بەبڕی 60 ملیۆن یورۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن ئەنچلۆتییەوە، نرخەکەی بۆ 20 ملیۆن یورۆ دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

یاریزانانی پاریس بوون بە دوو گروپەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هەموو سەربەخۆكان ناچنە پاڵ سەدر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share