یەکشەممەی داهاتوو موچە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 17ی کانونی دووەم دابەشکردنی موچەی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو دەستپێدەکات.

بە پێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 17ی کانونی دووەم، موچەی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو دابەشدەکرێت و لێبڕینیش بە ڕێژەی 21% دەبێت بۆ فەرمانبەران”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لێبڕینی پلە باڵاکانیش بە ڕێژەی 50% دەبێت.

لە ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم تەنها هەشت موچەی دابەشکردووە، هەریەکە لە مانگەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی ساڵی ڕابردوو لەلایەن حکومەتەوە دابەشنەکرا بەبێ ئەوەی بڕیاری پاشەکەوتکردنی بدرێت.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو پیاوەی 45 ساڵ پایسکیلێکی دانا تا خاوەنەکەی بگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

میدیاکان لیستێک یاریزانی بێبەرانبەریان بۆ لیڤەرپوڵ پێشنیازکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ رووخێندران

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆی رووخاند. لە راگەیەندراوێكدا دوای لابردنی زیادەڕۆییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخەكانی نەوت ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەمەش درێژەی بەو داشكاندنەی نرخ دا كە لە گەڕی پێشووەوە دەستیپێكردووە. گرێبەستە…
Total
0
Share