ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ رووخێندران

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆی رووخاند.

لە راگەیەندراوێكدا دوای لابردنی زیادەڕۆییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، خاوەنی خانووەكانیان قەرەبووكردووەتەوە.

لەبارەی هۆكاری رووخاندنی شوێن و خانووەكانەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، ئەو خانووانە رێگربوون لە پێش جادەی پشتێنەی کەلار – گردەگۆزینە و گرفتیان بۆ ئەو شۆفێرانە دروستدەکرد کە بە پشتێنەی کەلاردا هاتوچۆیان دەکرد.

بابەتی پێشتر

پاڤارد لە بایرن میونشن یاخی بووە

بابەتی دواتر

كەسوكاری گەنجە كوژراوەكەی كەركوك داوای لە سێدارەدانی بكوژەكە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share