چیرۆکی ئەو پیاوەی 45 ساڵ پایسکیلێکی دانا تا خاوەنەکەی بگەڕێتەوە

پیاوێک لە شاری زنجانی ئێران تا ئەو ڕۆژەی کە کۆچی دواییکرد، بەدیار پایسکیلێکەوە مایەوە تا خاوەنەکەی بگەڕێتەوە و بیباتەوە، بەڵام بەو ئاواتەی نەگەیشت.

حاجی حەسەن نعلچیگەر، پیاوێکی خەڵکی شاری زنجانە و ساڵی 2017 کۆچی دوایکرد، بەڵام حاجی حەسەن بەوە ناسرابوو کە لە ماوەی 45 ساڵی ڕابردوودا پایسکیلێکی لەبەردەم دوکانە کۆنەکەیدا دانابوو کە کەس نەیدەزانی خاوەنەکەی کێیە.

لە دوای ئەوەی ساڵی 2017 حاجی حەسەن کۆچی دواییکرد، شارەوانی زنجان پایسکیلەکەی لەگەڵ پەیکەرێکی ئەو پیاوە پیرەدا لە شوێنێکی گشتی دانا، بەڵام بەم دواییانە لابردنی پایسکیلەکە جارێکی دیکە بووەتەوە بابەتی سۆشیاڵ میدیا.

شارەوانی زنجان دەڵێت، “هۆکاری لابردنی پایسکیلەکە پەیوەندی بەوەوە هەبووە کە خەڵکی وێنەیان لەگەڵ پەیکەرەکەدا گرتووە و تێکەڵی یەکبوون، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەشێک لەو کەسانەی لە شاری زنجان دەژین، پێیان وابوو کە پایسکیلەکەی حاجی حەسەن دزراوە، بەڵام شارەوانی دەڵێت جارێکی دیکە لە کاتێکی گونجاودا پایسکیلە کۆنەکە دەگەڕێننەوە.

بابەتی پێشتر

شەقامەکانی ناسڕیە گڕدەگرن.. خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە

بابەتی دواتر

یەکشەممەی داهاتوو موچە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share