سێیەم حاجی كوردستان لە عەرەفە كۆچی دواییكرد

كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سێیەم حاجی كوردستان كە بە ڤیزای ساڵی حەجی كردبوو لە عەرەفە كۆچی دواییكرد.

راشیگەیاند، حاجییەكە ناوی حەمە حەسەن عەبدوڵایە و لەدایكبووی ساڵی 1969بووە كە دانیشتووی قەڵادزێ بوو ئەمڕۆ لە كێوی عەرەفە بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكردووە.

دەشڵێت، “بەم پێیەش ئەمڕۆ سێیەم حاجی كوردە كە بە ڤیزای ساڵی حەجی كردووە لە سعودیە كۆچی دوایی بكات”.

بابەتی پێشتر

راكان جەبوری بۆ ماوەیەكی كاتی دەستبەرداری پۆستەكەی بوو

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share