بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەی بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ كراوەدەبن.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو بانكانەی مووچەی ئەو توێژانە دابەشدەكەن بە ڕووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن و بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە پارەی پێویست بۆ مووچە ئامادەكراوە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمشەو وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی هەینی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازیی، (خانەنشینیی پێشمەرگە و خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ) دابەشدەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە كراوە دەبن كە ئەركی دابەشكردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.