بافڵ تاڵەبانی بۆ خانەوادەی كارمەندەكەی سیكیوریتی: تاوانەكە مایەی لێخۆشبوون نییە

بافڵ تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە، تۆمەتبارانی كوشتنی كارمەندەكەی سیكیوریتی مایەی لێخۆشبوون نین، لە یەکێتیشدا ھەر کەسێک لە ھەر پلە و پۆستێكدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، ڕاپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی (ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان)، کارمەندی سیكیوریتی یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ناحەق کوژرا.

لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی کۆچکردوو، پێیڕاگەیاندن، “ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانیی قوڵی بووە، چونکە گەنجێک لەپێناو بژێویی ژیانی ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامیی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێک، کە لەسەرەتای تەمەنیدابوو کوژێنرایەوە، دڵنیایکردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەھیچ شێوەیەک مایەی لێخۆشبوون نین”.

بافڵ تاڵەبانی ڕوونیشیکردەوە، “پشتگیری لەھیچ تۆمەتبارێک ناکات و ڕێگاش نادات یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، لە یەکێتیش ھەر کەسێک لە ھەر پلە و پۆست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی دەبینەوە و ڕاپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی دەکەین، چونکە ھیچ کەسێک نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی ھەیە پارێزگاری لێدەکەین و بە کردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سوورە”.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، “لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەرکی ئێمەیە وە جێبەجێی دەکەین”.

بابەتی پێشتر

كۆڵن پاوڵ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

نرخی كارەبا لە عێراق بەرزدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share