وەزارەتی کارەبا: ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەدزرێن

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە کە لەکاتی پشکنینی تاوەرەکانی کارەبا وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەرکەوتووە کە لە قەزای شێخان ئاسنەکانی تاوەرەکانی کارەبا دزراون و نەماون.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبادا هاتووە،  “لە نزیک گوندەکانی “جالیدۆک” و “زیناڤا ژووری” لە ناحیەی قەسرۆک، 400 پارچە ئاسنەکانی 10 تاوەری کارەبای هێڵی 132 کەی ڤیی (ئاکرێ-باعەردێ) لێ کراونەتەوە”.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، بەهۆی لێکردنەوەی ئەو ئاسنانە مەترسی لەسەر تۆڕی کارەبای ناوچەکە و گیانی هاوڵاتییانیش دروستبووە.

هەروەها دەڵێت، کارەبای دهۆک بە فەرمی داوا لە لایەنەکانی پەیوەندیدار دەکات بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکەن و بە زووترین کات ئەنجامدەرانی رادەستی دادگا بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share