شیعرەكانی عەبدوڵا پەشێو وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی فینلەندی

بەشێك لە شیعرەكانی عەبدوڵا پەشێو وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی فینلەندی و ئەو شاعیرەش لە فێستیڤاڵێكدا پێشكەشی دەكات.

رۆژی شەممە 8ی حوزەیران لە شاری تامپرێ-ی فینلەندا حەڤدەهەمین “فێستیڤاڵی شیعری ئانیکی” بەڕێوەچوو.

بۆ یەکەمین جارە شیعرەکانی عەبدوڵا پەشێو وەردەگێڕدێنە سەر زمانی فینلەندی و، لەمیانەی فێستیڤاڵەكەدا لەلایەن پەشێو-ی شاعیرەوە پێشکەشی ئامادەبووان كرا.

فێستیڤاڵەكە لە ساڵی 2003-وە تاکوو ئێستا بەردەوامە و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تامپرێ خۆبەخشانە رێکدەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
Total
0
Share