رۆژی جیهانیی هاوکارییە

5ی تەمموزی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی هاوکاری دیاریکراوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامانجی هاندان بۆ بەرەوپێشبردنی جیهان و گەیشتن بە دۆخێکی ئارام و جیهانێکی سەقامگیرتر، هاوسەنگتر و دادپەروەرتر، ئەم رۆژەی دیاریکردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئاهەنگی ئەمساڵ لە چوارچێوەیەکی ناوازەدا دێت، چونکە دەکەوێتە چوارچێوەی ساڵی نێودەوڵەتیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی 2025 بۆنەیەکی دەگمەن کە تیشک دەخاتە سەر ئەو رۆڵە جەوهەرییانەی کە کەسانی یارمەتیدەر دەیگێڕن بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دادپەروەرتر و خۆڕاگرتر لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا.

لە سەردەمی قووڵبوونەوەی گێژاوی جیهانی و زیادبوونی فشارەکان، کەسانی یارمەتیدەر رۆڵێکی بەهێز دەگێڕن بۆ هاوکاریکردنی کەسانی دیکە و بەدەستهێنانی ئارامیی کۆمەڵایەتی، لە تەندروستی و نیشتەجێبوونەوە تاوەکو کشتوکاڵ، دارایی و وزەی پاک، کەسانی یارمەتیدەر توانای خۆیان دەسەلمێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share