توێژینەوەیەكی نوێ سوودی خواردنەوەی قاوەی ئاشكرا كردووە پێش ڕاهێنانە وەرزشییەكان

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، خواردنەوەی قاوە پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی هاوكار دەبێت بۆ پرۆسەی سوتاندنی چەوری جەستە بەشێوەیەكی كارا.

پێگەیScience Alert   توێژینەوەی چەند توێژەرێكی ئەوروپی بڵاوكردووەتەوە تیاییدا دەركەوتووە، خواردنەوەی قاوە پێش ڕاهێنانە وەرزشییەكان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پرۆسەی سوتاندنی چەوری جەستە.

خوسیە ئامارۆ، زانا لە ئەركەكانی ئەندامەكانی جەستە لە زانكۆی غەرناتە ئاماژەی بەوەكردووە، “خواردنەوەی قاوە دەتوانێت هاندەر بێت بۆ سوتاندنی ڕێژەیەكی زۆر لە چەوری جەستە لەكاتی ڕاهێنانە وەرزشییەكان”.

لەو توێژینەوە نوێیەدا، 15 گەنج بە خواردنەوەی كافایین تاقیكراونەتەوە، دەركەوتووە كە خواردنەوەی قاوە بە ڕێژەی 10.7% لە بەیانیان و 29% لە بەیانیاندا، ڕێژەی سوتاندنی چەوری جەستەیان بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. پێنج هەزار ئەندامی ئاسایشی ڕۆژئاوا برانە کەمپی هۆلەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باس لە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و چین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێك لە پەرلەمانی توركیا گۆرانیی كوردی وترایەوە

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتێکی خانمەهونەرمەندی کورد ئاینور دۆغان، لەلایەن سەرۆك شارەوانییەكی سەر بە ئاك پارتی-یەوە، پەرلەمانتارێكی جەهەپە لەناو پەرلەمانی…
Total
0
Share