نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ بەناچاری ئاوارەبوون گەیشتە 120 ملیۆن کەس

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەناچاری ئاوارەبوون لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەوە لە کۆتایی مانگی نیسانی رابردوودا گەیشتە 120 ملیۆن کەس.

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 7% زیادیکردووە و 31.6 ملیۆن کەسیش لە دۆخێکی هاوشێوەی پەنابەراندا ژیان بەسەر دەبەن و 5.8 ملیۆن کەسی دیکەش پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە، هاوکات کۆی ژمارەی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە سێ هێندە زیادیکردووە”.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ”یەک کەس لە هەر 69 کەسێک، واتە 1.5%ی تەواوی دانیشتووانی جیهان، بە ناچاری ئاوارەبوون، لە کاتێکدا 10 ساڵ لەمەوبەر بە نزیکەی یەک کەس لە هەر 125 کەسێک ئاوارەبوون”.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت، ”بۆ دوازدەیەمین ساڵ لەسەریەک ئاوارەبوونی ناچاری لە سەرتاسەری جیهان بەرزبووەتەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی، بەو پێیەی ململانێکان و شەڕەکان لە چەندین شوێن هەڵگیرساون و خەڵکی زیاتری ناچارکردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، ئەو ژمارە زۆرەش لە ئاوارەبوونی هاوڵاتییان دەبێتە هۆی دروستبوونی بارودۆخی ترسناک لە جیهاندا”.

بابەتی پێشتر

راپەڕین.. سێ ژن بە تۆمەتی دزیکردن لە دوکانێکی ئێکسسوارات دەستگیرکران

بابەتی دواتر

جومانە غەلای: ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردن دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share