دەزگای لوتکە: ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری بیلاڕوسیا لە ساڵی 2023 زیادیکردووە

کۆمەڵێک کۆچبەر لە ڕێگەی ئەوروپادا

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران دەڵێت، “تا ئێستاش هەزاران کۆچبەر لە بیلاروسیاوە هەوڵی گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا دەدەن” و بە گوێرەی ئامارەکان لە ساڵی 2023دا ژمارەی کۆچبەرانی تۆمارکراو لەو سنوورە بووەتە دوو هێندەی ساڵی 2022.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوەی باس کردووە، ژمارەی کۆچبەرانی تۆمارکراو لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لاتڤیا و لیتوانیا گەیشتووەتە 18 هەزار کۆچبەر لە ساڵی 2023دا.

لە ساڵی 2021ەوە یەکێتی ئەوروپا دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیای تۆمەتبار کردووە بە هاندان و یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوورەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share