هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئەمریکا لە کەناراوەکانی سان دیێگۆ کەوتەخوارەوە

هێزی دەریایی ئەمریکا لە زەریای هێمن کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی وڵاتەكەی لە کەناراوەکانی سان دیێگۆ ڕاگەیاند، کە لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن-ەوە فڕیوە.

هێزی دەریایی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردەوە، هێلیكۆپتەری “ئیم. ئێچ- 60 -ئێس” لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن-ەوە “سی. ڤی. ئێن 72″ەوە فڕیوە، دوای دورکەوتنەوەی بە دووریی 60 میل لەنزیک کەناراوەکانی سان دیێگۆ کەوتووەتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری گەڕان و ڕزگارکردنی تیمی فڕۆکەکە بەردەوامە، تائێستا توانیویانە یەک ئەندامی تیمی فڕۆکەکە ڕزگاربکەن و پێنج کەس لە تیمەکە بێسەروشوێنن.

 

بابەتی پێشتر

لەسنووری خانەقین داعش هێرشێکی ئەنجامدا و کوژراو و بریندار هەن

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی سێ گەنجی هەراسانكەری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share