پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی وڵاتێک کوژرا

لە کاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان فێرناندۆ ڤیاڤیسینسی کاندیدی سەرۆکایەتی ئیکوادۆر کوژرا.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە دوای تەووبوونی رێورەسمێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان فێرناندۆ ڤیاڤیسینسی تەمەن 59 ساڵان و یەکێک لە هەشت کاندیدەکەی سەرۆکایەتیی ئیکوادۆر بە فیشەک کوژرا.

ڤیاڤیسینسی، بڕیار بوو لە  20 ی ئەم مانگە بەشداری گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بکات، بەڵام دوێنێ لەلایەن یەکێک لە نەیارەکانییەوە کوژرا.

بەوتەی پۆلیسی وڵاتەکە لەکاتی رووداوەکە شەڕە تەقە روویداوە، بەهۆیەوە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە برینداربووە و دواتر لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەبێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت. پیت…
Total
0
Share