نوێترین زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق

ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دیاریکراوە، هیچ تەرخانکراوێکی بۆ پلەبەرزکردنەوە یان گۆڕانکاریی لە مووچەدا تێدانییە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ هیچ بڕە پارەیەکی تەرخانکراوی بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان و ئەوەی پێیدەوترێت پارەی پترۆ دۆلار تێدانییە لەبەرئەوەی ئەو بڕە پارانەی لە بودجەی ساڵی 2023 لە ئاسایشی خۆراک تەرخانکرابوو بۆ هەرێمەکان بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی بڕێکی زۆری لێماوەتەوە و خەرجنەکراوە، بۆیە ئەمساڵ بۆ پارێزگاکان تەنها پێنج ترلیۆن دینار تەرخانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی هەرێم هەر وەک خۆی ماوەتەوە و نەگۆڕاوە و رێژەی 12.67% کە دەکاتە 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینارە جگە لە خەرجی حاکیمە کە بڕەکەی ترلیۆنێک و 300 ملیار دینارە.
باسیلەوەشکرد، ئەمساڵ توانرا تارادەیەکی زۆر کۆتایی بە کێشەی مووچە بهێنرێت و ئاستەنگەکان کۆتایی پێبهێنرێت و هەنگاوەکانی چەند مانگی داهاتوو ئەو پرسە بە تەواوی چارەسەردەکات، بەڵام ئەو بڕەپارەیەی تەرخانکراوە، بەشی هەمواری مووچە یان پلەبەرزکردنەوە ناکات.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی فەلافل-ە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تاووتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیەكە بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و مسۆگەرکردنی…
Total
0
Share