ئەنجومەنی وەزیران سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سازدەکرێت و لە بڕگەی یەکەمدا ئەنجامی سەردانی وەفدی باڵای هەرێم و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغداد تاوتوێدەكرێت و لە بڕگەی دووەمدا پرسی كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرگی لە پارێزگاكانی دیالە و موسڵ لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە تاوتوێدەكرێت، بە هۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر رێڕەوی جووڵەی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

هاوکات بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە بڕیارە لە 20-21 ی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێم بەڕێوەبچێت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا ئامادەسازییەكانی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
زیاتر ببینە

خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە لە هەولێر قەدەغەکرا

لیژنەی باڵای ئەمنی هەولێر بڵاویکردەوە، دوایی کۆتاییهاتنى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، خۆشى دەربڕین بە كاروانى…
Total
0
Share