پۆلیسی نەینەوا دەستگیركردنی هەشت ئەندامی داعش-ی ڕاگەیاند

بەڕێوبەری پۆلیسی نەینەوا ئاشكرایكردووە، هەشت ئەندامی داعشیان دەستگیركردووە لە چەند جێگایەكی جیاوازی پارێزگاكە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم، عەمید لەیس خەلیل حەمدانی، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە، “هێزە هاوبەشەكان لە فەوجی 12ی پۆلیسی فریاكەوتن سەر بە پۆلیسی نەینەوا و بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری نەینەوا، لە سەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەزامەندی دادوەر توانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا هەشت ئەندامی چەتەكانی داعشی تیرۆریست دەستگیر بكەن”.

ئەو بەرپرسەی هێزە ئەمنییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، “سەرجەم ئەو تیرۆریستانە لە چەند ناوچەیەك و گەڕەكێكی جیاوازی شاری موسڵ دەستگیر كراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، دوو چەكداری داعش لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە كوژراون و 20 مۆڵگەی ڕێكخراوەكەش لە پارێزگای دیالە تێكدراون.

بابەتی پێشتر

خورمای عێراق هەناردەی ئاسیا و ئەوروپا دەكرێت

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەت بۆ ئۆپۆزسیۆن: خەڵك ئێمەی ویستووە نەك ئێوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share