نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا کۆنفرانسی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ڕێکدەخەن

بەرپرسی بەرنامەکانی پەرەپێدانی عێراق سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ خستنەڕووی بەرنامەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ڕێکدەخات.

زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، “نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنامەکانی پەرەپێدانی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، ڕۆژی دووشەممە کۆنفرانسێک ڕێکدەخات بۆ خستنەڕووی بەرنامەیەک بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ، بەئامانجی دانانی سنوورێک بۆ گەندەڵی لە عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆنفرانسەکەدا دامەزراوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشداریدەکەن، بە پاڵپشتیی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی عێراق، پەرلەمان، داواکاری گشتی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاكی بەڕێوەدەچێت.

باسیلەوەکردووە، کە ئامانجی کۆنفرانسەکە ڕوبەرووبوونەوەی گەندەڵی و دانانی سنوورێکە بۆ گەندەڵی لە وڵاتدا، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر بەرەوپێشچوونی عێراق و گرنگیی بوونی ئەجێندایەکی چاکسازیی بەهێز بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی لە کەرتەکانی خزمەتگوزاریی گشتیدا.

بابەتی پێشتر

دوای هێرشەکانی سەر هەولێر، ئەمریکا خۆی بۆ شەڕی درۆنەكان ئامادەدەكات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی گڕکانێکەوە شارێک لە کۆنگۆی دیموکرات چۆڵکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share