زیندان پیشەیەكی نوێ فێری ئەستێرەیەكی پێشووی تۆپی پێ دەكات

رۆبینیۆ-ی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی ریاڵ مەدرید لە بەندینخانەدا فێری پیشەیەكی نوێ دەبێت، ئەو لەئێستادا ماوەی سزاكەی كە 9 ساڵە بەسەردەبات.

یاریزانەكەی پێشوو ماوەی زیندانییەكەی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی لە بەندینخانەیەكی بەرازیلدا بەسەردەبات.

بەپێی رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی، رۆبینیۆ-ی تەمەن 40 ساڵ لەنێو بەندینخانە خولی راهێنان لەبواری ئەلیكترۆنیاتدا وەردەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “ملیۆنێرەكە، كە كۆی سامانەكەی بە 60 ملیۆن پاوەند دادەنرێت، سەرقاڵی فێربوونی چۆنیەتی چاككردنەوەی تەلەفزیۆن و رادیۆ و ئەودوای ئامێرە كارەباییەكانی ناوماڵە”.

ئەوەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی كاردایە كە كارگێڕیی بەندینخانەكە پێشنیاری كردووە و، ئامانج لێی فێركردنی بەندكراوانە بە پیشەی نوێ وەك ئامادەكارییەك بۆ ئازادكردنیان لە ئایندەدا.

ماریۆ رۆسۆ، پارێزەری رۆبینیۆ وتی، یاریزانەكەی پێشوو “بەندكراوێكی نمونەییە لەوەتەی لە ئازاری رابردووەوە بەندكراوە”.

وتیشی، “رۆبینیۆ بە خۆنەویستی و ئارامییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكەدا دەكات، بەندكراوێكی نمونەییە و هیچ كێشەیەكی لەگەڵ بەندكراوانی دیكەدا نییە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی خەڵوزەوە ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

دووان لە یاریزانە بەئەزموونەکانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکن پەیوەندی بە یانەکانی خولی سعوودیەوە بکەن. فابینیۆ وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی…
Total
0
Share