بایرن بە داواكارییەكانی لیڤەرپوڵ ڕازیبوو

دواجار ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ ڕازی بوو بەوەی دەستبەرداری مانێ ببێت پاش ئەوەی ئیدارەی بایرن میونشن گرێبەستەكەی بۆ 40 ملیۆن پاوەند بەرزكردەوە.

ئیدارەی یانەی بایرن لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی مانێ بەردەوامە و دواجار نرخی گرێبەستەكەی بۆ 40 ملیۆن پاوەند بەرزكردەوە.

ئەوەش هەمان ئەو پارەیە بوو كە یانەی لیڤەرپوڵ بۆ دەستبەرداربوون لە مانێ داوای دەكرد.

مانێ لەكۆتایی وەرز و پاش یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ سوپاسی كلۆپی ڕاهێنەر و هاندەرانی كرد و دوپاتیكردەوە كە دوای خواستی هاوادارەكانی دەكەوێت كە جێهێشتنی لیڤەرپوڵە.

ئیدارەی بایرن میونشنیش بۆ جێگەی لیڤاندۆڤسكی، هەر لەسەرەتاوە بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ مانێ ئیمزابكات.

بابەتی پێشتر

خاوەنی زۆرترین بینەر لە نێتفلێکس.. بەشی دووەمی سکوید گەیم بڵاودەکرێتەوە

بابەتی دواتر

خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدادی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share