پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بومەلەرزەزانی و كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەرێمی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك، ئەمرۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقە و بارانی بەتاو هەیە”.

سەبارەت بە پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای سبەی یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم، كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “سبەی لە زۆربەی شارەكان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تەم-یش هەیە”.

پێشبینییەكانی كەشوهەوا..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
Total
0
Share