دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویاندا

لە شاری هەولێر دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویاندا و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە.

شاخەوان عومەر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر تۆمارکران، رووداوی یەکەم ئاگرکەوتنەوە بووە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە نهۆمی هەشتەمی باڵەخانەیەک لە گوندی لوبنانی، رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای سبلێتەوە بووە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، رووداوی دووەم لە گەڕەکی بنەسڵاوە روویداوە، کە بەهۆی یاری ئاگرینەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و زیانی زۆری ماددی بەدواوە بووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە 82 دۆلار نزیکبووەوە

بابەتی دواتر

دواین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share