پەرلەمانتارێك: سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و وردبینی تێدادەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم بنێرێت”.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە ئێستادا حكومەتی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان كردووە و چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینیكردن لە لیستی ناوی مووچەخۆران بەكۆتابهێندرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

وتیشی، “بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تا ئەو كاتەی بە بانكی دەكرێت بەردەوامدەبێت، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم رێوشوێنەكانی بەبانكیكردنی مووچە دەستپێبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی عێراق لەبارەی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیی دروستبوونی لافاویش دەکرێت. دەستەی گشتیی کەشناسی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ” مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتیی گەلەکەمانە”. بافڵ…
Total
0
Share