ئەو کەسە دەستگیرکرا کە 155 ملیۆن دیناری بازرگانێکی دزیبوو و بۆ هەولێر هەڵاتبوو

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بڕی 155 ملیۆن دیناری خاوەنی کۆمپانیایەکی لە شاری بەغداد دزیبوو و بۆ هەولێر هەڵاتبوو.

لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لەلایەن هاوڵاتییەکی شاری بەغداد کە خاوەنی کۆمپانیای بازرگانیی گشتییە ئاگادارکراینەوە کە بڕی 155 ملیۆن دیناری عێراقی لێدزراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تیمەکانمان توانیان لەماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار بە ناوی (ع، ر،ج) دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕی پارەی دزراودا بگرن.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە، دوای دانپێدانانی تۆمەتبار پارە دزراوەکە رادەستی خاوەنەکی کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
Total
0
Share