دواین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێرەوە کە لەسەر کێشەی زەویوزار روویدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە، پەیامنێرمان پەیوەندی بە فریاکەوتنی خێرای هەولێرەوە کرد و پێیان راگەیاند، ئەو کەسەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی بڵاوبووەتەوە، لە ژیاندایە و لە ژێر چاودێریدایە و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

رووداوەکە، ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی هەولێری نوێ روویدا، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری بوو و دەنگی تەقەیەکی زۆر لە گەڕەکەکە بیسترا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
Total
0
Share