نرخی نەوت لە 82 دۆلار نزیکبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 82 دۆلار نزیکبووەوە.

لەبازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بە رێژەی 31 سەنت کە دەکاتە 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 78 دۆلار و پێنج سەنت.

ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە چاوەڕوانی زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی دەکرێت لە وەرزی هاوین و پێشبینی کڕینی نەوتی زیاتر دەکرێت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ بەهێزکردنی یەدەگی نەوتی خۆی.

هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ‏ساڵی 2014وە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەنجامیداون، بوونەتە هۆی کوشتنی…
Total
0
Share