راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بكوژێك رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە نزیك(گۆڕستانی سەیوان) لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو كەسدا دروستبوو كە بووە هۆی برینداربوونی كەسێكیان لە ئەنجامی بەركەوتنی چەقۆ لەلایەن بكەری تاوانەكەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی ئاسایش بە شوێنی ڕووداوەكە، تۆمەتبارێك دەستگیركراو و دەست بەجێ برینداری رووداوەكە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لێكۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە نزیك پاركی هەواری شار لە سلێمانی كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرۆژەیەکی ئاو راگیرا

پرۆژەی ئاوی (تەق تەق – کۆیە) راگیرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە لە راگەیەندراواێکدا بڵاویکردەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ پرۆژەی ئاوی (تەق…
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و…
Total
0
Share