پرۆژەیەکی ئاو راگیرا

پرۆژەی ئاوی (تەق تەق – کۆیە) راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە لە راگەیەندراواێکدا بڵاویکردەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ پرۆژەی ئاوی (تەق تەق – کۆیە) بە ناچاری وەستێنرا”.

لەبارەی هۆکاری راگرتنی پرۆژەکەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بە هۆی لێکترازانی بۆری 18 ئینجی لە نزیک تەق تەق-ەوە پرۆژەکە راگیراوە، ئێستا تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوەن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە دەشڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین تاوەکو کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکە ئاو بە هۆشیاری بە کاربهێنن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە…
Total
0
Share