قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەرزشوانانی سنووری ئیدارەی راپەڕین كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ یانە وەرزشییەكانی سنوورەكە و تیپە میللییەكان و وەرزشوانانی دەڤەرەكە كۆبووەوە و گوێبیستی كێشە و گرفت و داواكارییەكانیان بوو.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، یانە وەرزشییەكان داوایانكرد خولی تایبەتیان بۆ بكرێتەوە و پشتیوانی چالاكییە وەرزشییەكانیان بكرێت بە تایبەت خولەكانی كچان و ژنان.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا كۆمەڵێك لە داواكارییەكانیان دەستبەجێ جێبەجێبكرێن و پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی كێشەكانی یاریگای حاجی ئاوا، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕینی ڕاسپارد بەدواداچوون بكەن بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی تریان بەمەبەستی پێشخستن و بەهێزكردنی ژێرخانی وەرزش لە ئیدارەی راپەڕین و پشتیوانیكردن لە وەرزشكاران.

لە كۆبوونەوەكەدا یانە وەرزشییەكانی رانیە، سەنگەسەر، حاجی ئاوا، چوارقوڕنە بەشداربوون لەگەڵ یاریزانە دیارەكانی یانەكان لەگەڵ لیژنەی باڵای تیپە میللییەكان و ژمارەیەك لە وەرزشوانی تری سنوورەكە.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share