بانکی ناوەندیی عێراق 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 273 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 273 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 255 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و 18 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا بەراورد بە هەفتەی رابردوو و ئێستا 100 دۆلار هاوتای 146 هەزار و 550 دینارە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی راکێشانی هێڵی کارەبای KV132 بازیان _ رانیەی کردەوە

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی ھەرێم چەند رێنماییەکی تایبەتی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share