بەغداد 107 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 107 ملیار دیناری لە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ هەرێم نارد.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی عێراق لەو 680 ملیار دینارەی پشکی سەرجەم جوتیارانی عێراقە، بڕی 107 ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم نارد”.

لە 9 ی ئاب، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 58 ملیار دیناری دیکەی لە شایستە داراییەکانی جوتیاران  رەوانەی هەرێم کرد، بڕیارە بەش بەش سەرجەم ئەو پارەیەی کە ماوە رەوانەبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هێشتا گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە پووچەڵ نەبووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پووچەڵ نەبووەتەوە، لە هەوڵی…
Total
0
Share