قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی راکێشانی هێڵی کارەبای KV132 بازیان _ رانیەی کردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، پڕۆژەی راکێشانی هێڵی کارەبای KV132 بازیان _ رانیەی کردەوە.

هێڵی کارەباری KV132 بازیان _ رانیە، پڕۆژەیەکی گرنگی ستراتیژییە بۆ دەڤەری راپەڕین کە لە ساڵی 2021 دەست بە جێبەجێکردنی کرا و نزیکەی 34 ملیار دینار بودجەی بۆ تەرخانکرا.

ئەم هێڵە جگە لەوەی لە توانایدایە 450 مێگاوات کارەبا بگوازێتەوە، کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کارەبای بە فیڕۆچوو، کە بەهۆی کۆن بوونی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەباوە، رۆژانە بڕێکی بەرچاو کارەبای بەرهەمهاتوو بەفیڕۆ دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد هۆشیار: هیچ کێشەیەک بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دروستنەبووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، دروستبوونی کێشە لە سیستمی مایکرۆسۆفت هیچ کاریگەری لەسەر کارکردنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و گەشتە ئاسمانییەکان…
Total
0
Share